ته‌كنه‌لۆژیایی زانیارییه‌كان هۆكارێك بۆ رۆشنگه‌ری(شه‌فافیه‌ت) (Transparency) له‌ هه‌لبژاردنه‌كان

Aug 29 2018

ته‌كنه‌لۆژیایی زانیارییه‌كان  هۆكارێك بۆ رۆشنگه‌ری(شه‌فافیه‌ت) (Transparency) له‌ هه‌لبژاردنه‌كان

م.لقمان قادر رواندزی

مامۆستای زانكۆ
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
luqmanruandzy@gmail.com

پێشه‌كی:
ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریه‌كان كه‌ جاران پێی ده‌وترا زانستی كۆمپیوته‌ر و ئه‌مرۆش پێی ده‌وترێت (I.T) پێك دێت له‌و هه‌موو كه‌ل وپه‌ل و به‌رنامانه‌ی به‌كار ده‌هێندرێت تاوه‌كو كار بكات و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌تواندرێت سوود له‌ كۆمپیوته‌ر ببیندرێت و ئه‌مرۆش جیهانی كردۆته‌ دێیه‌كی بچووك، خه‌لكانێك سه‌رسامنن به‌ كاره‌كانی و هه‌ندێكی تریش به‌ سه‌ئێشی بۆ مرۆڤایه‌تی له‌ قه‌له‌م ده‌ده‌ن و به‌ هۆكاری لاوازی و نا ته‌ندروستی خودی مرۆڤی ده‌زانن..
هیچ ولاتێك له‌ جیهان ناتوانێت هه‌لبژاردن جێبه‌جێ بكات بێ ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر یان ئایتی به‌كارنه‌هێنێت له‌ یه‌كێك له‌ قۆناغه‌كانی.
رۆژ دوای رۆژیش ئه‌پلیكێشنه‌كان و به‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره‌ روو له‌ زیادبوون بوون، ئه‌م به‌رنامانه‌ش زیاتر له‌سه‌ر داوای وڵاته‌كان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دروستكراون ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتی وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان و جیهانی سێیه‌م داوای یارمه‌تی له‌ ئه‌مریكا یان نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌م به‌رنامانه‌ین به‌ دیاری پێبده‌ن.
له‌ وڵاته‌كانی پێشكه‌وتووه‌كان، گرنگیه‌كی راده‌به‌ده‌ر به‌ چینی كه‌م ئه‌ندامه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ئه‌پلیكێشنی تایبه‌ت به‌ هه‌ر چێنێك دیزاین ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ بوونی شه‌فافیه‌ت و نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خودی مرۆڤ.
ده‌با پێكه‌وه‌ باس له‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ بكه‌ین كه‌ دوای ته‌واو بوونی هه‌لبژاردن، به‌رێوه‌ده‌چن.
یه‌كه‌م: كارگێری:
ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ چركه‌ساتی داخستنی سندوقه‌كانی هه‌لبژاردن ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو ئه‌نجامی كوردسیه‌كان راده‌گیندرێت، ده‌گرێته‌وه‌.
له‌ رووی به‌رێوه‌بردن و كارگێری بنكه‌كانی هه‌لبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان چ به‌ رێگه‌ی كلاسیكییه‌وه‌ یان به‌ (Online)یه‌وه‌ بێت. زۆرترین ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌لبژاردن تووشیان ده‌بێت دوای هه‌لبژاردن ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی متمانه‌ له‌ نیوان پارته‌ سیاسیه‌كان بۆ شێوازی كۆكردنه‌وه‌ و بوونی گه‌نده‌لی له‌و به‌رێزانه‌ كه‌ ئه‌ركیان كۆكردنه‌وه‌ی داتاكانه‌.
له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ 100% به‌ بوونی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت (Application) هه‌لبژاردن به‌رێوه‌ده‌چێت گرفت بوونی نیه‌، به‌لكو بوونی بیرو دیدگا بۆ زیاتر خزمه‌تی كۆمه‌لگه‌ به‌ كاری یه‌كه‌م داده‌ندرێت و هاوڵاتی سه‌رچاوه‌ی بریاردان ده‌بێت و هیچ كه‌سێك بۆی نیه‌ ئه‌و مافه‌ سروشتیه‌ گرنگه‌ی كه‌ هه‌قێكی خۆیه‌تی لێی بسێنێت.
له‌و ولاتانه‌ی كه‌ هۆكاری گواستنه‌وه‌ی داتا(Flash Memory-CD…)یه‌ ناتواندرێت بلێێن ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ هه‌لبژاردنێكی شه‌فاف و روون و بێگه‌رد و پاكه‌، چونكه‌ له‌ رێگه‌ و له‌م ده‌ست بۆ ئه‌م ده‌ست ده‌تواندرێت گۆرانكاری له‌ داتاكان بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كرا و زۆرترین داتاكانی نێو سندوق و فلاشه‌كان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌ك ناگرنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش هاك كردن نیه‌ به‌لكو گۆرینی داتاكانه‌ ‌(Change of Data). جه‌ماوه‌رێكی نه‌خوێنده‌واری ئایتی هه‌موو كێشه‌كه‌یان ده‌خسته‌ پال ئه‌ندازیار و پرۆگرامسازان كه‌ له‌ رووی ئایتی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌سه‌یان ده‌كرد...له‌ راستیش وانیه‌.

دووه‌م: راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردن:
چه‌ندین سیسته‌م هه‌ن بۆ ئه‌ژماركردنی كورسیه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كراوه‌ له‌ نێوان سیاسیه‌كان بۆ كورسیه‌كان، ئه‌مه‌ كاری ئێمه‌ نیه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس كردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چ سیسته‌م به‌كار بهێندرێت باشتره‌ بۆ ئه‌م كاره‌. له‌ هه‌ندێك وڵات كه‌ سه‌ره‌تان و پسپۆری شاره‌زایان نیه‌ به‌رنامه‌كانی (Microsoft Excel) به‌كارده‌هێندرێت به‌لام له‌ هه‌ندیك وڵاتی تر به‌رنامه‌ی (SPSS)به‌كار ده‌هێندرێت كه‌ تا راده‌یه‌ك ئه‌م سۆفتوێره‌ زیاتر خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌كات و خۆزگه‌ له‌ كوردستانیش گرنگیه‌كی باش به‌و سۆفتوێره‌ ده‌درا، چونكه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌ هه‌ند وه‌رگیراون و ئاماده‌كراون، به‌كارهێنه‌ر پێوه‌یان ماندوو نابێت بۆ شیكار كردنی گرفته‌كه‌ی.
راسته‌ ئه‌م سۆفتوێره‌ مه‌به‌ستمان (SPSS) له‌ زانكۆكان ده‌خوێندرێت به‌لام تاوه‌كو ئه‌مرۆ چ پارته‌ سیاسیه‌كان و كۆمسییۆنی هه‌لبژاردن كاری پێناكه‌ن.
له‌ هه‌ندێك وڵات به‌ شێوه‌یه‌كی كلاسیكی كۆن داتاكان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌ژماره‌كه‌ ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت كه‌ مانگی ده‌ستكرد و جیهانی پرۆگرامسازی بوونی نه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دوو خال:
-نه‌بوونی متمانه‌.
نه‌بوونی كادیری شاره‌زا و ژیری ئایتی.

سێیه‌م: ئه‌رشیفكردنی داتاكان(Back Up):
پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌لبژاردن ده‌بێت هه‌موو داتاكان له‌گه‌ل ئه‌و سۆفتوێره‌ی به‌كارهاتووه‌ به‌ چه‌ندین دانه‌ وه‌ك ئه‌رشیف هه‌لبگێرێت و له‌كاتی پێویست و داواكراودا داتاكان بدرێن به‌و ده‌زگا یان به‌رێزانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن به‌ تایبه‌تی ئه‌و پارتانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت بزانن خاله‌ لاواز و به‌هێزه‌كانیان چین تاوه‌كو بۆ هه‌لبژاردنی داهاتوو پلانی بۆ دابنێن، بۆ ئه‌رشیف كردنیش چه‌ندین سۆفیتوێر هه‌ن ئێمه‌ پێشنیار ده‌كه‌ین كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا زیاتر له‌ پرۆگرامێك به‌كاربهێندرێت و له‌سه‌ر دوو ئامێری جیاواز دابندرێت.
له‌ دوای سالانی 2010 و له‌ هه‌موو هه‌لبژاردنه‌كانی جیهان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌ست ده‌كرێت كه‌ گه‌شه‌ ده‌كات ئه‌ویش پێی ده‌وگترێت (Peer to Peer Network Political Marketing ) كه‌ زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ بوونی تۆری ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌ نێوان سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌ر كه‌ ئه‌مه‌ به‌ سه‌ره‌كیترین بنه‌ماكانی دیموكراتی ئاشتی ده‌ناسرێت و هۆكارێكه‌ كه‌ سیاسیه‌كان له‌ هه‌لمه‌تی بانگه‌شه‌كانیدا چه‌ندین ئارمانج پێكه‌وه‌ بپێكن وه‌ك : كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك، كۆكردنه‌وه‌ی خه‌لك و كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ دوایدا ده‌بێته‌ ده‌نگ و پارسه‌نگه‌گه‌ ده‌گۆرێت. بێچگه‌ له‌ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی كردنی رای گشتی له‌نێو گه‌نج كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ست ده‌كرا دوورده‌كه‌وته‌وه‌ له‌ هه‌لبژاردن و ئه‌رك پێراسپاردن و دواتریش داوای لێبكرێت كه‌ وه‌ك خاوه‌ن بریار هه‌لوێست وه‌ربگرێت هه‌ر هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كران كه‌ چه‌ند سالێك پێش ئێستا سته‌م بووی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ خێراییه‌ به‌ كه‌مترین كات بهتنایه‌ كایه‌وه‌.



له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان ده‌بێته‌ هۆكار بۆ:
یه‌كه‌م:نه‌مانی په‌راوی ده‌نگدان و فۆرم و هۆكاره‌كانی تر هه‌لبژاردن كه‌ پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان بۆ ته‌رخان كراوه‌، به‌مه‌ش به‌ تێچووی كه‌متر كردارێكی شه‌فاف تر و دوور له‌ كرینی ده‌نگ و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌راو كه‌ راسته‌وخۆ رۆلی ده‌بێت له‌ تێكچوونی ژینه‌ له‌ چیهان چونكه‌ هه‌ر په‌راوێك كه‌ دێته‌ به‌رهه‌م ده‌بێت دارێكی بۆ ببردرێته‌وه‌.
دووه‌م:نه‌مانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ خه‌لك ده‌نگیان لێوه‌ده‌دات، راسته‌ ئێستا له‌ هه‌ندێك وڵات سوود له‌ قوتابخانه‌كان وه‌رگیراوه‌ بۆ ده‌نگدان به‌لام ئه‌مه‌ش له‌ كاتی خوێندن ده‌بێته‌ بارگرانی بۆ خوێندنگاكان، له‌ لایه‌كی تر هه‌ندێك وڵات هۆل به‌كرێ ده‌گرن ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ بارگرانی دارایی هه‌یه‌، بۆیه‌ گه‌ر هه‌لبژاردن گه‌ر وه‌ك وڵاتانی ئه‌سكه‌ندنافی لێبكرێت واته‌ هه‌ر هاونیشتیمانیه‌ك له‌ ماله‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌نگ بدات ئه‌وه‌ پێویست به‌ قوتابخانه‌ و هۆل ناكات. به‌مه‌ش تێچووی گشتی هه‌لبژاردن كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
سێیه‌م:باری ئاسایشی كه‌سه‌كان، هه‌ندێك هاوڵاتی وا هه‌ست ده‌كات گه‌ر به‌ ئه‌لیكترۆنی بكرێت ئه‌وه‌ ده‌نگه‌كه‌ی ده‌زاندرێت و اش بیر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوو ئه‌و پارتانه‌ی دۆراون سزای بده‌ن، به‌لام به‌ به‌هارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و به‌كارهێنانی (I.D)تایبه‌ت (Security)ی هاولاتی له‌ ده‌نگدان 100% ده‌پارێزرێت.
چواره‌م: زانینی رێژه‌ی به‌شداربوون و ئاستی هه‌ر پارتێك به‌ چركه‌سات ده‌زاندرێت ئه‌مه‌ش هۆكارێك ده‌بیێت بۆ زیاتر به‌شداربوون به‌ تایبه‌تی چینی گه‌نج چونكه‌ ئه‌وان زیاتر به‌ستراوه‌نه‌ته‌وه‌ به‌ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ به‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكار بۆ زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌شداربووان له‌ هه‌لبژاردنه‌كان ئه‌م راستیه‌مان له‌ سالانی 2010 بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ هه‌موو هه‌لبژاردنه‌كانی جیهانی.
پێنچه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی داتایه‌كی گه‌وره‌ به‌مه‌ش ده‌تواندرێت بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی دواتر شیكاری زانستی و ئه‌كادیمی ووردی بۆ بكرێت تاوه‌كو پلانی گونجاو بۆ داهاتوو دابندرێت.
شه‌شه‌م: پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و تاكانه‌ی كه‌ ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌نگ بده‌ن ئه‌مه‌ش به‌ به‌كارهێنانی ئه‌پلیكیشنی تایبه‌ت به‌و چینانه‌.

خاڵه‌ لاوازه‌كان:
لایه‌نه‌ لاوازه‌یه‌كانی جێبه‌جێكردنی ته‌ واوی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن به‌ ته‌كنه‌لۆژیایی زانیارییه‌كان، ئه‌م خاله‌ لاوازانه‌ی خواره‌وه‌شی هه‌یه‌ وه‌ك:
-ده‌بێت به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌لپیكێشتی نوێ بگرێیت بۆ پاراستنی داتاكان، چونكه‌ هاكه‌ره‌كان بیر و رێگه‌ی نوێ ده‌گرنه‌ به‌ر بۆیه‌ ده‌بێت، به‌رپرسان و كارگێرانی هه‌لبژاردنیش به‌ ته‌واوی ئاگاداری نوێترین شیوازه‌كانی هاككردن و ئه‌نتی فایرۆس و رێگاكانی خۆپاراستن بن.
- ده‌بێت به‌رده‌وام راهێنان به‌ تیمی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌لبژاردن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل رێره‌و و ته‌وژمی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ برۆن و دوانه‌كه‌ون.
- له‌ ئه‌نجامی به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و هه‌موو هه‌لبژاردنانه‌ ، داتایه‌كی یه‌كجار زۆر كۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ئه‌رك بۆ دوو پرسیار ئه‌و هه‌موو داتایه‌ (Big Data) له‌كوێ و چۆن ئامباریان ده‌كه‌ین. كه‌ ئێسته‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ رگفتێكی جیهانی هه‌رچه‌نده‌ سوود له‌ (Cloude) وه‌رگیراوه‌ تا راده‌یه‌ك.
- ده‌بێت به‌رده‌وام هه‌مانگ بیت له‌ ده‌زگا و ناوه‌نده‌ توێژینه‌وه‌ زانستی و ئه‌كادیمیه‌ جیهانیه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به‌ ئه‌لپیكێشنی نوێ.
-ده‌بێت به‌رده‌وام به‌دوای خاڵه‌ لاوازه‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ بگه‌رێت و پێش به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌لبژاردنی نوێ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و خاڵانه‌ت داهێن كردبێت.
-ئه‌گه‌ر سیسته‌می مالپه‌ر به‌كاربهێندرێت، ده‌بێت زیاتر له‌ مالپه‌رێكت حازر و ئاماده‌ كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی گرفت راسته‌وخۆ سیسته‌مه‌كه‌ بگوازیته‌وه‌ ئه‌وێ و كه‌مترین زیانمان پێبگات.
-ته‌نها پشت به‌ یه‌ك شیوازی پاراستنی داتا و سیسته‌مه‌كه‌ مه‌به‌سته‌ به‌لكو هه‌ولبدرێت به‌دوای رێگه‌ و پێگه‌ی نوێ بگه‌رێێن.
-ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی راهێنراون و كار له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ ده‌كه‌ن نابێت 100% به‌ ره‌هایی پشتیان پێببه‌سترێت به‌لكو ده‌بێت ئه‌وانیش چاودێری ووردیان له‌سه‌ر بێت نه‌وه‌ك هه‌له‌یه‌ك بكه‌ن یان گرفت دروست بكه‌ن جا گرفته‌كه‌ خۆنه‌ویست بێت یان به‌ ئارمانج گرفته‌كه‌ دروستكراو بێت.
- پرۆگرامی سه‌ره‌كی پاراستن و هه‌لگرتن له‌لای كه‌مترین به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ بێت باشه‌ بۆ نمونه‌ دوو به‌كارهێنه‌ر باشتره‌ له‌ سییان، و ماوه‌ به‌ ماوه‌ ووشه‌ نهێنیه‌كان بگۆردرێن و تیمێكیش ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ گه‌ران به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ووشه‌ی نهێنی و شیوازه‌كانی پاراستن.
- له‌ كاتی بوونی (Load)زۆر (Server) ده‌وه‌ستێت به‌مه‌ش هه‌ندێك جار پرۆسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌وستێت بۆیه‌ ده‌بێت به‌ ته‌واوی بیر له‌و گرفته‌ بكرێته‌وه‌ و چه‌ندین (Server) یه‌ده‌گ دابندرێن بۆ كاتی پێویست.