سه‌نته‌ری دیراسات نیشتیمانسازی بلاوده‌كاته‌وه‌

سه‌نته‌ری دیراسات نیشتیمانسازی بلاوده‌كاته‌وه‌

Sep 13 2018

سه‌نته‌ری دیراسات و تۆێژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی، "نیشتیمانسازی" بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ خه‌رمانی ده‌سكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عیراقه‌" بۆ ساڵه‌كانی 1992-2018 .
كۆی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و به‌رهه‌مه‌دا خراونه‌ته‌ ڕوو، زانیاری پشت ڕاست كراوه‌ن و له‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لێكۆلینه‌وه‌ زانستییه‌كان وه‌رگیراون. كه‌ خۆی له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی ، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ، نیشته‌جێكردن، شاره‌وانی ، گه‌شتوگوزار، خوێندنی باڵا، وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان ، بارزگانی و پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، داد و سه‌روه‌ری یاسا، كاره‌با، كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیری و لاوان و كاروباری ئایینی و شه‌هید و ئه‌نفالكراوو زیندانیه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.
پێك هاتووه‌ له‌ (41) خشته‌ كه‌ هه‌ریه‌كیان ره‌نگدانه‌وه‌ی بابه‌تێكی دیاركراو ده‌گرێته‌ خۆ.
پێك هاتووه‌ له‌ (12)گرافیكی ره‌نگاو ره‌نگی زۆر سه‌رنج راكێش و پر زانیاری....
خۆی له‌ (144)لاپه‌ره‌ ده‌بینێته‌وه‌...