سه‌ردانی دهۆك و زاخؤ بۆ به‌دواداچونی ئه‌رشیف كردنی خوله‌كانی كادیران

سه‌ردانی دهۆك و زاخؤ بۆ به‌دواداچونی ئه‌رشیف كردنی خوله‌كانی كادیران

Oct 18 2018

له‌ درێژه‌ی سه‌ردان و هه‌وڵه‌كانی سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی، بؤ به‌دواداچون و دۆزینه‌وه‌ی ناو و زانیاری ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می شؤرشی ئه‌یلول و گولان، له‌ یه‌كێك له‌ خوله‌كانی پێگه‌یاندنی كادیران به‌شداریان كردوه‌، به‌ مه‌به‌ستی هه‌بونی ئه‌رشیفێكی دروست و ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕزانیاری، به‌رپرسی سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی (خاتوو د. چنار سه‌عد عبدالله‌) له‌ گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی سه‌نته‌ر، له‌ 16-10-2018 سه‌ردانی پاریزگای دهۆكیان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌یان، له‌ شاری دهؤك و زاخؤ بینی كه‌ به‌ هۆكاری جیاواز، ناو یان زانیاری ته‌واویان له‌به‌ر ده‌ست نه‌بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.