خولی به‌هێزكردنی كادیرانی لاوان

خولی به‌هێزكردنی كادیرانی لاوان

Oct 18 2018

له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی دا، به‌سه‌رپه‌رشتی دكتؤر چنار سه‌عد عه‌بدوللا به‌رپرسی سه‌نته‌ر، خولێكی به‌هێزكردنی تواناكانی لاوان بؤ سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی پێكردوه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت. ئه‌و خوله‌ چه‌ندین بابه‌ت و وانه‌ی پێویست و هه‌نوكه‌یی ده‌گرێته‌ خؤی كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند ماموستایه‌كی زانكؤ و ئه‌كادیمی ده‌گوترێنه‌وه‌.به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابون و په‌ره‌ پێدانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوان كه‌ زیاتر بتوانن خزمه‌تی لاوانی كوردستان بكه‌ن.